Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:43

بەریتانیا بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای مۆدێرنای پەسەندکرد

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی تەندروستی بەریتانیا پەسەندکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی مۆدێرنای ئەمەریکییان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی حکومەتی بریتانیا بڕیاریدا رێگە بدرێت بە بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای مۆدێرنا، بەوەش بووە سێیەم ڤاکسین کە حکومەتی ئه‌م ووڵاته‌ پەسەندی کردووە.

پێشتریش دامەزراوەی دەرمانی بریتانیا و دەزگای رێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکانی ئه‌م ووڵاته‌، رایگه‌یاند ئه‌م ڤاكسینه‌ پێوه‌ركانی ستانداردی زیاتره‌ و  كوالیتیشی باشتره‌.

به‌ریتانیا ده‌ ملیۆن ڤاكسینی مۆدێرنای داوا كردووه‌، به‌ڵام ئه‌سته‌مه‌ تاكوو مانگی ئازار به‌ده‌ستیان بگات. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ كه‌ به‌ریتانیا تا ئێستا پتر له‌ یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زارو تووشبوی به‌ دوو جۆر ڤاكسینی دیكه‌ كوتاوه‌.

دامه‌زراوه‌ی نیشتمانی ده‌رمانی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نه‌خۆشخانه‌یكی گه‌رۆك و پرۆڤیشناڵ له‌ رۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن ده‌كاته‌وه. ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ك وه‌ك بنكه‌یه‌كی كوتانی ڤاكسین به‌كار دێت.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.