ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە قەزای شارەزوور، ئه‌رشه‌د عومه‌ر ئاغای گه‌ڵاڵی به پله‌ی عه‌قید له فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی و كوڕ‌و كچێكی به سه‌ختی برینداربوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دان.
لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان تیڤی هەردی عومەر برای عه‌قید ئه‌رشه‌د گوتی، لهناوماڵهكهیدا بڕێكی زۆر ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی له جۆری تی ئێن تی دانراوه‌ته‌وه و به‌خۆی و خێزانه‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خۆی و كوڕ‌و كچێكی به سه‌ختی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.