سه‌ره‌ڕای لێدوانه‌كانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیان له‌رووی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق، حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ جاری دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی ئه‌مریكا له خاكی عێراق ده‌كات.
فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا عێراق ده‌گه‌یه‌نێته راستی سه‌ربه‌خۆیی و كۆنترۆڵكردنی هێزه داگیركه‌ره‌كان.
بۆیه ده‌بێت به ده‌ركردنی هێزه داگیركه‌ره‌كان وه‌ڵامی كوژرانی سه‌ركرده‌كانمان بده‌ینه‌وه.
رۆژی سێی كانوونی دووه‌می ساڵی رابردوو قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكاوه كرانه ئامانج و كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.