پەرلەمانی عێراق سبەی شەممە کۆدەبێتەوە و بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.
لە راگەیەنراوێکدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، بریارە سبەینێ شەممە 2021-1-9 كاتژمێر 5:00ـی ئێوارەی كۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق دەستپێدەكات.
لە كارنامەكەدا هاتووە، دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت و بریتییە لە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیداڵیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.