وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسایی بوودجه هه‌بێت به مه‌به‌ستی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له باره‌ی چاكسازییهوهش ده‌لێت حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت خه‌رجی و داهات رێكبخاته‌وه.
جوتیار عادل لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 7-1-2021 لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامیدا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد‌و رایگەیاند: حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە سنوورەكان رێكبخاتەوەو دیاردەی قاچاخچییەتیش بنبڕ بكات.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچە و ئەوە کاری لەپێشینەیان دەبێت. لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەش گوتی: وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات و هەر کاتێک داهاتەکەی ئامادەبوو، حکومەت دابەشی دەکات.
جوتیار عادل گوتی: ئێمه هه‌موو نیازپاكییهكمان پیشانداوه و هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم و داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و هیوادارین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سند بكرێت و پشكی هه‌رێمیش له‌و بودجه‌یه ره‌وانه بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردرابوون داهات و خه‌رجییان و پلانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌وه‌ش كاری داڕشتنی پڕۆژه‌یاساكه‌ی ئاسانتر كردووه.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێند گوتی: ئه‌م بریاره له ده‌ست كه‌س نییه لیژنه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار ده‌دات له هه‌موو دونیا وایه. گوتیشی: وەزارەتی پەروەردە دوو پڕۆژەی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن ئامادەكردووە و دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران، حكومەت پشت بەڕاپۆرتی تەندروستی دەبەستێت و ناتوانن بڵێن خوێندن دەفەوتێت، بەڵكو چاوەڕێی راپۆرتی تەندروستین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.