بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری لەهاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەدات و داوای خۆپارێزی زیاتر دەكات بەبەستنی ماسك.
د.خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، خۆپارێزیتان بیر نه‌چێت، ده‌مامك ببه‌ستن، ده‌مامك ده‌تانپارێزێت، هه‌رچه‌نده كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه و كۆنتڕۆڵ ده‌چێت له كوردستان، به‌ڵام شریتی نوێی كۆڕۆنا، تا دێت مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌مووان پابه‌ندی ڕێنمایی و ده‌مامك به‌ستن نه‌بین، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی شریتی نوێی كۆرۆنا، ڕوو له‌ئێمه‌ش ده‌كات به‌داخه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی قورس‌تر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوتر، بۆیه داواكارین هه‌مووان به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی و به‌ستنی ده‌مامك.
ئاماژەی بەوەشكردووە خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتر لە جۆری ئێستا، بەمەش ژماری ئەوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە و ئۆكسجین دەبێت زۆر زیاتر دەبێت لە شەپۆلەكانی یەكەم دووەم، هەرچەندە قورسی و توندی نەخۆشیەكە كەمتر بووە بەراورد بەپێشووتر، بەڵام زۆربوون و خێرایی بڵاوبونەوە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بەقورسی تووش دەبن و دەمرن زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی سەدی بەقورسی توشبوون و مردن زۆر كەمترە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.