ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی ڕاسپارد هێزێكی تایبه‌ت و هاوبه‌ش پێكبهێنن بۆ ڕێگهكرتن له هه‌ر پێشێلكاری و سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی یاسا و ڕێكاره‌كان له ده‌روازه‌كان به بێ جیاوازی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/1/7 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی سازدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ، پیرۆزبایی له كه‌مال ئه‌تروشی وه‌زیری نوێی سامانه سروشتییه‌كان كرد به بۆنه‌ی متمانه وه‌رگرتنی له په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه‌كانیدا.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له خستنه‌ڕووی، هێڵه گشتییه‌كانی ڕه‌شنووسی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی2021 و پێشبینی و پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان، سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و سنوورداركردنی كورتهێنانی دارایی بۆ ساڵی 2021.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی ڕه‌شنووسی پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 خسته‌ڕوو.
دواتر دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕاپۆرتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رھێنان بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه بودجه‌ی ھه‌رێم بۆ ساڵی 2021.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی په‌سه‌ندكرد بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ھه‌فته‌ی داھاتوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری كۆده‌بێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی یه‌كه‌می بودجه.
ھه‌ر له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌ی داھات له‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ھه‌رێم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته له چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ڕێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، به ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا به ڕاسپاردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه كه هێزێكی تایبه‌ت و هاوبه‌ش پێكبهێنن، بۆ ڕێگهكرتن له هه‌ر پێشێلكاری و سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ھێزه ھاوبه‌شه، ده‌سه‌ڵاتی قانونی پێویستی ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا وڕێكارهكان له ده‌روازه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچێتی و كاری ناقانونی له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان به بێ جیاوازی. سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پێشتر دراون بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاریی ده‌روازه سنووریه‌كان، به ڕه‌چاوكردنی داھات و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.