ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا بڕیاری ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی ده‌ركردووه، كه له‌بۆردومانێكی ئه‌مریكی له‌به‌غدا كوژران.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵادا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌رێكی تایبه‌ت له دادگای ره‌سافه لێكۆڵینه‌وه‌ی له كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس،جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هاوڕێكانی كردووه‌و سكاڵای داواكارانی وه‌رگرتووه، ئه‌مڕۆ به‌یانی 7ی كانوونی دووه‌می 2021 لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو كردووه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ده‌ركردووه .
شایانی باسه بڕیاره‌كه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه پشت به مادده‌ی 406 له یاسای سزاكانی عێراق ده‌به‌ستێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.