عوده‌ی عه‌واد، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بوددجه بۆ حكومه‌ت ئاشكرا ده‌كات.
عوده‌ی عه‌واد له لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی راگه‌یاندووه: چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بوددجه‌ی ساڵی دارایی 2021 به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بگه‌ڕێننه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌مواركردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بڕگه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا نییه و ده‌بێ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ستكاری بكرێت .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.