لە هەفتەی هەژدەمی خولی فەڕەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان پاڵەوانی سێ وەرزی ڕابردووی خولەكە بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی سانت ئیتیانی میوانداری یەكسان بوو.
ئەم یاریە یەكەم یاری پاریس سانجێرمان بوو بەسەرپەرشتی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرژەنتینی و ڕاهێنەری نوێی یانەكە، لە خولەكی نۆزدەدا، یاریزان ڕۆمان هامۆما گۆڵێكی بۆ سانت ئیتیان تۆماركرد، پاشان هێرشبەری لاوی ئیتاڵی مۆیس كین گۆڵی بەرامبەری یوڤێی لە خولەكی بیستودوو بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ سیی و شەش خاڵ بەرزبووەوەو ژمارەی خاڵەكانی سانت ئیتیانیش لە پلەی چواردەمی ڕیزبەند گەیشتە نۆزدە خاڵ .
پاریس سانجێرمان پاڵەوانی سێ وەرزی ڕابردوو لهگهڵ سانت ئیتیان یەکسان بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.