پۆلیسی ههولێر رایگهیاند: تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب تووشی رووداوی هاوچۆ دهبێت و رادهكات دواتر لهلایهن هێزهكانی پۆلیس دهستگیر دهكرێت، برێك ماددەی هۆشبەریشی پێ بووە.
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە شەقامی 120 مەتری نزیك گوندی ئیتاڵی، رووداوێكی هاتوچۆ رووی داوە و یەكێك لە شوفێرەكان هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری هۆندا ئەكسێنت، دەركەوت كەوا شوفێرەكە ماددەی هۆشبەری پێ بووە، بۆیە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ع.ع.س) تەمەن 35 ساڵ دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ناوبراو، كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەست گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، جامایكا، تریاك، حەشیش، چوار جۆر حەبی هۆشبەر، دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی، دەمانچەیەكی كڵۆكی توركی، دوو مەخزەن و یەك فیشەك، كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، راگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.