بەڕێوەبەرى پۆلیسی داراستانى سەنگاو لەلایەن چەند راوچییەکەوە تەقەى لێدەکرێت و بریندار دەکرێت.
سهرچاوهیهك له بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگهیاند: ئەمڕۆ چوارشهممه ڕائد کارزان نورەدین بەڕێوەبەرى پۆلیسی دارستانی سهنگاو، لەلایهن چەند راوچییەکەوە تەقەى لێدەکرێت و بریندار دەکرێت، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانەى چەمچەماڵ بههۆی بارودۆخی سهختی بریندارهكه، ڕهوانهی نهخۆشخانهكانی سلێمانی دەکرێت.
لەبارەى تەندروستى ئەفسەرەکەوە کەمەرخان ئهو سهرچاوهیه گوتیشی: تەندروستى تارادەیەک باشە، بەڵام گولەیەک بەر سکى کەوتووە و لە پشتی دەرچووە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکانیش دەرچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.