Erbil 10°C شەممە 04 کانوونی دووەم 18:52

یاساى فرۆشتن و به‌کرێدانی موڵک و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌رچووێندرا

کوردستان TV
#7
100%

له‌به‌شی دووه‌مى دانیشتنی ژماره‌ (1)ى نائاسایی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2021/1/6، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند كه‌پێكهاتبوو له‌لیژنه‌كانی (كاروبارى یاسایی، دارایى و كاروبارى ئابوورى)، به‌جیا ناوونیشان و ماده‌ به‌ماده‌و بڕگه‌ به‌بڕگه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنى پڕۆژه‌یاساكه‌ به‌و پێشنیازانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پڕۆژه‌یاساكه‌ ‌بۆ هه‌ر ماده‌و بڕگه‌یه‌ك خرابوونه‌ڕوو و له‌و ڕاپۆرته‌ هاوبه‌شه‌دا جیگه‌یان كرابووه‌وه‌، خرانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران.

پاشان كۆی یاساكه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ 64 ده‌نگ په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایى له‌په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان كردو به‌مجۆره‌ كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه‌ هێنا.

شایانی باسه‌ مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه‌ له‌به‌ر گرنگیی موڵك و ماڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت چونكه‌ خاوه‌نداریه‌تیی بۆ گه‌له‌، ده‌سه‌ڵاتی ئیدارى پابه‌نده‌ به‌چاك ره‌فتارپێكردن به‌م موڵك و ماڵانه‌، به‌وشێوه‌یه‌ی به‌رزترین سوود بۆ گه‌ل ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتى له‌به‌رچاو ده‌گرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ فرۆشتن یان به‌كرێدان یان بانه‌وانیی به‌پێی چه‌ند حوكمێكی یاسایی بێت كه‌رێكاره‌كانی ره‌فتارپێكردن به‌م موڵك و ماڵانه‌ به‌زۆرترین ئاستی شه‌فافییه‌ت و روونی و نزیكی بۆ دادپه‌روه‌رى رێكبخات به‌وشێوه‌یه‌ی ئامانجه‌كانى فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵك و ماڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.