لە سلێمانی بەرهەمی سەوزەی ناوخۆ پێداویستی بازاڕ پڕ دەكاتەوە و بەرهەم زیادی كردوەو قائیمقامی سلێمانی دەڵێت گرنگی تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن .
ئەمڕۆ چوار شەممە 6/1/ 2021 ، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەولە كۆبوونەوەكەدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بە ئامانجی زیادكردنی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی پاڵپشتی زیاتری جوتیاران و پرۆژە خۆماَلییەكان دەكەن, قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: وەك هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان جەخت لە بڕیاری وەرنەگرتنی "عمولە" لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی دەكەنەوە و بڕیارەكەش كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر دروستبونی جموجوڵ و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانی جوتیاران لە عەلەوەی سلێمانی.
هەروەها قائیمقامی سلێمانی جەخت لەبەرهەمهێنانی سەوزە بەئاوی پاك دەكاتەوەو ڕایگەیاند: هەرجوتیارێك سەوزە بەئاوی قورس بەرهەم بهێنێن ڕوبەڕوی سزای یاسای دەبێتەوە ،كەخۆشبەختانە سەوزەی بەرهەم هاتوو بەشێوەی تەندروست سێ هێندەی ساڵی پارەو هاوردە بۆ پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت.
لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا هەموو هەوڵێك بدرێت بۆئەوەی رێگە نەدرێت بەروبومی سەوزە و میوە بە قاچاخ هاوردە بكرێت، لە هەرشوێنێكی عەلوە و بازاڕەكاندا ئەو بەرهەمانەی كە بە نایاسایی هاوردەدەكرێن ببینرێن خاوەنەكەی روبەروی رێكاری توندی یاسایە دەكرێتەوە.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.