Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:37

له‌به‌غدا پێنج که‌س له‌سه‌ر پارچه‌ زه‌وییه‌ک کوژران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پۆلیس رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی شه‌ڕێك له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی، پێنج كه‌س له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌باشووری به‌غدا كوژران.

له‌مباریه‌وه‌ میدیا عێراقییه‌كان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس گواستویه‌تیانه‌وه‌ كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌لبوعیسه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی دۆره‌ له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك زه‌وی روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دواتر شه‌ڕه‌كه‌ ته‌سه‌نه‌ی سه‌ندووه‌و چه‌كی تێدا به‌كارهاتووه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی پێنج كه‌س.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ ، دوای رووداوه‌كه‌ش‌ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: پۆلیس ته‌رمی كوژراوه‌كانی هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.