بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان كەمدەكرێتەوە و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: وەبەرهێنان لە پرۆژە كشتوكاڵییەكاندا لە گەشەسەندندایە و بایەخی زیاتریش بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەن .
ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.1.6 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبووەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگاكە دەكرێت.
دەربارەی بەربوونی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : وەك هەمیشە بایەخ و گرنگی تەواو بەبەروبونی خۆماڵ و پرۆژە كشتوكاڵییە ناوخۆییەكان دەدەن و جەخت لەدانانی ئەندازیاری كشتوكاڵی دەكەینەوە بۆ سەرجەم پرۆژە كشتوكاڵی و پەلەوەری و ئاژەڵیەكان ئەمەش لەپێناوناو بەهەم هێنانی بەرهەمێكی تەندروست و زیادكردنی بەرهەم لە پڕۆژەكاندا بەمەش هەلی كاری زیارتر بۆ دەرچوانی دانەمەزراو لەبوارەكادا زیاتر دەڕەخسێ.
رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژە كشتوكاڵییەكان، بەرووبومە پەلەوەریەكان زیادی كردووە.
ئاماژەی بۆئەوەش كرد، لە رێژەی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، لیژنەكە بۆ مانگی (1)ی ئەمساڵ بڕیاری دا 300 تۆن پارچەی مریشك 200 تۆن گۆشتی سور ماسی و هێلكەش هاوردەكردنیان قەدەغەیە 15هەزار سەر ئاژەڵ وەك ڕەسید بۆ سێ مانگ دیاری كراوە.
لهسلێمانی رێژەی هاوردەکردنی بەرووبوومی دەرەکی بۆ مانگی 1 دیاری کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.