Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:42

گۆڕان: ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌کان گرنگه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت

کوردستان TV
100%

 ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دانانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگ ده‌زانێت و رایده‌گه‌ێنێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت.

 به‌ختیار جه‌وهه‌ر کوێخا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌باس نیوزی راگه‌یاند: دانانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان زۆر گرنگه‌ و ده‌بوو له‌ سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی حکوومه‌ت وه‌زیر ده‌ستبه‌کار بووایه‌، به‌ تایبه‌ت بۆ گفتوگۆکانی هه‌ولێر و به‌غدا، چونکه‌ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و نه‌وت ده‌توانن لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان له‌باره‌ی گرفته‌کانه‌وه‌ هه‌بێ، بۆیه‌ "دانانی وه‌زیر، هه‌نگاوێکی گرنگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرس و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا".

وتیشی ، ده‌بێت ئه‌و گله‌ییانه‌ بڕه‌وینرێنه‌وه‌ كه‌ ‌خه‌ڵک له‌ باره‌ی هه‌ندێ پرسه‌وه‌ هه‌یه‌تی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.