بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا 2193 حاڵەتی فریاكەوتنی خێرا و بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان ئەنجام دراوە ، هەروەها 1165 حاڵەتی گواستنەوەی تەرم بۆ پزیشكی دادوەریی سلێمانی بەئەنجام گەیەنراوە.
هاوكات بەپێی ئامارەكان لەماوەی ساڵی 2020دا لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرا 2472 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش و هاوڵاتیان لەماڵەوە بۆ نەخۆشخانە و بەپێچەوانەوە تۆماركراوە و 10883 حاڵەتی دەرچوون لەدەرەوە و ناوەوەی شار ئەنجام دراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لەساڵی 2019دا 21334 دەرچوون لەسەنتەری هەماهەنگی فریاكەوتنی خێرای 122 ئەنجام دراوە ، ساڵی 2018 دا 15732 دەرچوون لەو سەنتەرە ئەنجام دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.