وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٣ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، سنووری باشووری پارێزگای دیاله-ی ھه‌ژاندووه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه روانگه‌ی بوومه‌له‌رزانی سه‌ربه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٣ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، باشووری رۆژھه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی باشووری پارێزگای دیاله-ی ھه‌ژاندووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی ده‌ورووبه‌ری ھه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه نهكردهووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه، له‌وه‌ی ئایه بوومه‌له‌رزه‌كه، زیانی گیانیی و مادده‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.