بهرێوهبهرایهتى تهندروستى گهرمیان روونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه و ڕایدهگهێنێت: لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک لە نەخۆشانی چاندنی گورچیلە نیگەرانیان پیشانداوە لەوەی کە بۆ وەرگرتنی بەشە دەرمانی مانگانەیان، پێویستە پشکنینیان بۆ بکرێتەوە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی گورچیلە و میزەڕۆ لە سنوری دەسەڵاتی تەندروستی گەرمیان.
تهندروستى گهرمیان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ، كهبەپێویستمان زانی ئەوە رونبکەینەوە کە ئەم رێکارە ھەم زانستی و ھەم کارگێڕیی و ھەمیش داراییە، چونکە لە روی زانستیەوە وا پێویست دەکات نەخۆش ناوە ناو ببینرێت و دۆخ و بارەکەی بزانرێت و لەسەر ئەو بنەمایە دەرمانی چارەسەری پێ بدرێت.
ڕاشیدهگهیهنن ، ھەروەک لە رووە ئیداریەکەشەوە ئەوا ئەو نەخۆشانە بە زۆری لە لایەن پزیشکی شوێنەکانی دیکەوە رەچەتە و پشتگیرییان بۆ کراوە، وا پێویست دەکات لە پزیشکی سنوری خۆشمان ببینرێنەوە بۆ دڵنیا بونەوە لە دۆخەکەیان ، تهندروستى گهرمیان ئهوهشی خستووهته ڕوو، كه لە رووی داراییشەوە بۆ ئەوەیە رێ لە بەھەدەردان بگیرێت، چونکە ئەو دەرمانانە بە گوژمەیەکەی زۆر و نرخێکی گران دەکڕدرێن و دەرمانی ئاسایی نین، بۆیە دەبێت بە بەرپرسیارێتیەوە دابەش بکرێت و رێ لە بەھەدەردان یان بەگونجاویی بە کارنەھێنانی بگیرێت.
لهكۆتاییدا ڕایدهگهیهنن ، كهدەمانەوێت ئەوەش بۆ ھاوڵاتیانی بەڕێز روون بکەینەوە کە تەندروستی گەرمیان ھەمیشە لە خەمی ئەو نەخۆشانەدا بوە، چ لە رووی سەنتەری گورچیلەی دەستکردەوە کە بە بەردەوام و تەنانەت لە کاتی بایکۆتی دەوام و پشو و جەژنەکانیش دا ئەوان دەوامیان کردوە، ھەروەھا چ لە رووی دابینکردنی دەرمانی چارەسەرکردنیان کە لە خراپترین دۆخی دارایی دا کڕینی دەرمانی ئەو توێژەمان پشتگوێ نەخستوە و خۆشیان شایەدی ئەو راستیەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.