ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات.
به‌پێی نوێترین ئه‌و ئامارانه‌ی له ماڵپه‌ڕی "Worldometers" بڵاوكراونه‌ته‌وه تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٨٧٦ هه‌زار و ٢٤٣ كه‌س له جیهاندا دوای توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوونیش گه‌یشتوه‌ته ٨٦ ملیۆن و ٨٣٩ هه‌زار و ٢٢٦ كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش ٦١ ملیۆن و ٥٦٤ هه‌زار و ٢٥٢ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه ٢١ ملیۆن و ٥٧٨ هه‌زار و ٦٠٦ حاڵه‌تی توشبوون و ٣٦٥ هه‌زار و ٦٢٠ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.