جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگریی عێراق، رایگه‌یاند كه ھێشتا پێویستیان به یارمه‌تی و پاڵپشتی ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ھه‌یه.
جومعه عناد له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ھۆشداری له ھه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق دا و گوتی: "ھۆشداری له به‌رده‌وامبوون له به‌ئامانجكردنی ناوچه‌ی سه‌وز و نێرده دیپلۆماتییه‌كان له به‌غدا ده‌ده‌ین، چونكه ئه‌وه عێراق په‌لكێشی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌كات، كه ته‌نھا ھاووڵاتییانی عێراقی ده‌بنه قوربانی، پێویسته سه‌ركرده سیاسییه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی عێراق، ئاماژه به‌وه‌یش دا كه ھێشتا پێویستیان به ھاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ھه‌یه بۆ یارمه‌تی و پاڵپشتیكردن له سوپای عێراق و گوتی: "كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی نێرده دیپلۆماتییه‌كان و ده‌ستگیركردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌كه‌ن".
جومعه عناد گوتیشی: "ھه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت بمانخه‌نه نێو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارییه‌وه، به‌ڵام ئێمه رێگه به‌وه ناده‌ین".
جومعه عناد پڕچه‌ككردن و راھێنانی هێزه چه‌كداره‌كان به گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی ناو ده‌بات و هه‌روه‌ها گوتی: "داعش له عێراق كۆتایی ھاتووه، ته‌نیا چه‌ند شانه‌یه‌كی ماوه كه ئه‌وانیش له‌ناوده‌برێن"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.