سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێ بكات.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی: پرۆژه یاسای بودجه گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی عێراق، بریاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2021 بكرێت، گوتیشی: ئێمه وه‌كو لایه‌نی كوردستانی به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یوه‌ندی داین له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق پرۆژه‌ی بودجه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان، بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
سه‌بری گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ نیوه داهاته گومرگییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غداش شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكات، گوتیشی" بۆ ئێمه زۆر گرنگه په‌رله‌مانتاره كوردستانییه‌كان یه‌ك ده‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به‌هێز بین، بۆ پاراستنی شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
ڤیان سه‌بری گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا جێبه‌جێ بكات.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.