فەریقی یەکەم، عەبدولوەھاب ساعدی رایگەیاند: ھەماھەنگیی باشمان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندا ههیه، ھێزەکانی دژەتیرۆر لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە.
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، فەریقی یەکەم، عەبدولوەھاب ساعدی رایگەیاند کە ھەماھەنگیی باشیان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و جەختیشی دەکاتەوە لەسەر ئەوەی تیرۆریستانی داعش توانای ئەوەیان نەماوە کە سەقامگیری ئەمنی عێراق تێکبدەن.
عەبدولوەھاب ساعدی رایگهیاند: کاریگەری ھێرشی تیرۆریستانی داعش لە عێراق زۆر سنووردرابوو.
هاوكات ساعدی گوتیشی: ھێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە ناوچەکانی بادوش و عەین جەحش سەربە پارێزگای نەینەوا ئەنجامیانداوە، پهنجا تیرۆریستی داعش کوژراون.
راشیگەیاند کە دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ستراتیجیەکی بۆ پێنج ساڵی داھاتوو لەژێر رۆشنایی شارەزاییانی سەربازیی بۆ رێکخستنەوەی ھێزکانی دژەتیرۆر و پاراستنی کۆمەڵگە لە بیری توندئاژۆیی داناوە.
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، ئاشکراشیکرد کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق بڵاوکراونەتەوە و ھەماھەنگیی باشیان لەگەڵ سەرجەم ھێزە ئەمنییەکاندا ھەیە لەنێویاندا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.