ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد له ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵی رابردوو پتر له سێسه‌د ملیار دۆلار له عێراق به‌هه‌ده‌ردراوه.
ته‌ها دیفاعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند له دوای ساڵی دووهه‌زار و سێوه تا ئه‌مڕۆ ئه‌و پارانه‌ی خه‌رجكراون به هه‌زار ترلیۆن دینار خه‌ملێندراوه و پاره‌یه‌كی زۆر له گرێبه‌سته‌كان و خه‌رجی به‌كاربه‌ری و وه‌به‌رهێنان به‌هه‌ده‌ر دراوه بێ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ عێراقییه‌كان هه‌بێت و سه‌دان پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به ته‌واونه‌كراوی ماونه‌ته‌وه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له عێراق ئه‌نجام نه‌دراوه له نمونه‌ی رێگای سه‌ره‌كی و پردی خێرا و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵی رابردوو زیاتر له سێسه‌د و په‌نجا ترلیۆن دینار كه ده‌كاته سه‌رووی سێسه‌د ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ردراوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و بهههدهردانهش له رێگه‌ی پسووله‌ی ساخته‌وه كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێكهێناوه و ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له ماوه‌ی ڕۆژانی یه‌كه‌مدا كاركردنیدا به ڕونی و شه‌فافانه كاره‌كانی كرد، به‌ڵام له ماوه‌ی ئه‌م دواییه‌دا به هۆی فشاره سیاسییه‌كانه‌وه پاشه‌كشێی كرد و به تۆمه‌تی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.