Erbil 31°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:31

له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای تانجەڕۆ - قەرەداغ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی به‌کۆتا دێت

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌،  كه‌له‌سنوری پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای تانجەرۆ - قەرەداغ  به‌رده‌وامه‌

 ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتمان ، کارکردن لە پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگای تانجەرۆ-قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌کۆی پڕۆژەکە لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت، کە پێکھاتوە لە رێگایەک بە درێژی ٣٠کم و بڕی  ١٨٧ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.