ڤیان سه‌بری ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌لسه‌باح"ی نیمچه فه‌رمی عێراق ئه‌وه‌ی گوتووه: "له مادده‌ی ٥٨ی ده‌ستووردا، ئه‌وه دیاریكراوه كه نابێت وه‌رزه‌ی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له یه‌ك مانگ زیاتر درێژ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش پێویستبوو".
راشیگه‌یاند: یاسای دادگای باڵای فیدرال، ناخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه و گوتی: "له رۆژی شه‌ممه‌ی داھاتووه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١وه، ده‌ست پێده‌كاته‌وه"
ھه‌فته‌ی رابردوو محه‌مه‌د حه‌لبوسی رایگه‌یاندبوو كه به ئامانجی ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ له‌نێویاندا، پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كه ماوه‌ی وه‌رزه‌ی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له خولی چواره‌م بۆ یه‌ك مانگ درێژ بكاته‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردبوو كه یاسای دادگای باڵای فیدرال یه‌كلایی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له شه‌ش حوه‌زیرانی ساڵی داھاتوو، ئه‌نجام بدات.
بڕیاره ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شه‌شی حوزه‌یرانی ٢٠٢١دا به‌ڕێوه‌بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.