به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه ٩٣ ته‌رمی دیكه‌ی له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن ھه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مید حوسام خه‌لیل ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه كه وێرای تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا، ٩٣ ته‌رمی دیكه‌ی له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی ناوچه‌ی مووسڵی كۆن، له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ھه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
عه‌مید حوسام خه‌لیل ئاشكراشیكردووه، ئه‌و ٩٣ ته‌رمه، سه‌رجه‌میان هی كه‌سانی مه‌ده‌نیین كه له ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش كوژراون و گوتی: سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌رمانه راده‌ستی به‌شی پزیشكی دادوه‌ریی له مووسڵ كراون بۆ ئه‌وه‌ی پشكنی (DNA)یان بۆ بكرێت تا ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان بكرێنه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: "له ساڵی ٢٠٢٠، زۆرترین ته‌رم له ناوچه‌كانی شه‌ھوان، مه‌یدان، فارووق، باب لكه‌ش و قه‌لیعات" له مووسڵ كۆن ھه‌ڵگیراونه‌ته‌وه".
دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له لایه‌ن ھێزه عێراقییه‌كانه‌وه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی نه‌ینه‌وا، به‌رده‌وام ھه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ھه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ھۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دژبه داعش، كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كانی به‌شی راستی مووسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.