حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاری داوە پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات، ئەندامێكی لیژنەی داراییش، ئەو ھەنگاوە بە گرنگ و ئەرێنی دەزانێت و پێی وایە، ئەمە شەفافیەتی حكوومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمان ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكان بێت.
ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند ، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەسەر داواكاریی خۆی بڕیاری داوە ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان بكات و داھاتەكەی چەند بێت، بە شێوەی تەخمینی دیاری دەكات و دواتریش رەوانەی دەكات بۆ پەرلەمان، ئێمەش لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دواتریش پەسەند دەكرێت، كە بودجەی ساڵێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
دهشڵێت،مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان ئەوەیە، بزانێت داھاتی چەندە و پەرلەمانی كوردستانیش ئاگادار بێت و دێتە بەردەم پەرلەمان و پەرلەمان خۆی پەسەندی دەكات و ھەموو وردەكارییەكان لە بەردەستی خۆی دەبێت.
باسی لەوەش كرد: ئەو كارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەنگاوێكی گرنگ و ئەرێنییە و شەفافیەتی حكوومەت دەگەیەنێت، كە پەرلەمانیش ئاگاداری سەرجەم وردەكارییەكانی داھاتی حكوومەت بێت و چاوەڕێ دەكەین حكوومەت پڕۆژەیاساكە رەوانە بكات، بۆ ئەوەی راپۆرتی لەسەر ئامادە بكەین و دواتر لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەین و پەسەندی بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.