بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدهگهێنێت، بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی لە ڕۆژی دوشەمەدا، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن، بۆیە داوا دەکەن هاوڵاتیان دەست بەئاوەوە بگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه ، كهبەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی لە ڕۆژی دووشەمەوە 4 ى 1 ى 2021 ، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکێ و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن تا کاتی چارەسەرکرتنی گرفتەکە.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكهن، كهبۆیە داواکارین ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن تا چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.