ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر باكووری پارێزگای به‌سره باشووری عێراق، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا گیراوه كه كامێرای چاودێریان ھه‌ڵگرتبوو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه، له‌ناو كۆنتێنهرێكدا بوون كه له ده‌روازه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
باس لهوهشكراوه، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه له‌ناو كۆنتێنهرێكدا له پشت كه‌لوپه‌لی رێگه‌پێدراو شاردرابوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به قاچاغ ببرێنه ده‌ره‌وه.
له كۆتایی راگهیهنراوهكه ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی گومرگیی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.