Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 22:26

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت دابه‌زی

به‌ 50 دۆلار و 84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی گرووپی ئۆپیك پڵاسدا رێككه‌وتن نه‌كرا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م كه‌ له‌ مانگی شوباتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش نادیاری له‌ بازاڕدا دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٥٠ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ ٥٣ دۆلار و ١٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٥١ دۆلار و نۆ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٦وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٩ دابه‌زی و به‌ ٥٠ دۆلار و ٨٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤٧ دۆلار و ٤٣ سه‌نت فرۆشرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی گرووپی ئۆپیك پڵاسدا رێككه‌وتن نه‌كرا له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م كه‌ له‌ مانگی شوباتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش نادیاری له‌ بازاڕدا دروست كردووه‌ و بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌شی بازاڕ و بڕی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می مانگی داهاتوو، دوێنێ ئۆپیك پڵاس و وه‌زیرانی وزه‌ و نه‌وتی ٢٣ وڵاتنی ئه‌ندام له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك نه‌درا.

له‌ كاتێكدا زۆربه‌ی گرووپه‌كه‌ هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و ئاسته‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌ مانگی شوباتدا، به‌ڵام هه‌ندێ له‌ وڵاتانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ رووسیایان له‌نێودایه‌ داوایان كرد به‌رهه‌می رۆژانه‌ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل.

له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بن چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرووپه‌كه‌ بڕیارێك ده‌ربكات.

به‌ هۆی توندكردنی رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپادا له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا، نیگه‌رانی هه‌یه‌ له‌باره‌ی لاوازی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت، كه‌ ئه‌وه‌یش بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی.

له‌ كاتێكدا ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ په‌تاكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ٨٦ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه‌، دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ به‌ریتانیا كه‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌، بۆ جاری سێهه‌م كه‌ره‌نتینه‌ راگه‌یه‌ندرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان ٥٠ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بۆ ٥١ دۆلار و ١٦ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٥٠ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٥٠ دۆلار و ٣٨ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.