دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له به‌ریتانیا كه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، بۆ جاری سێهه‌م كه‌ره‌نتینه راگه‌یه‌ندرا.
له میانی گوتارێكیدا كه پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌ی كرد، بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، باسی له‌وه كرد كه به‌دیكردنی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه هه‌م وره تێكده‌دات هه‌میش مایه‌ی نیگه‌رانییه.
جۆنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زانایان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م جۆره سه‌دا ٥٠-٧٠ خێراتر تووشی مرۆڤ ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسه‌كه زۆر به‌رزتره.
جۆنسۆن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان به به‌راورد به رێژه‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زیاتر له ژێر فشاردان و، گوتی: "كاتێ ئه‌و ژماره‌یه له‌به‌رچاو گیرا كه مایه‌ی نیگه‌رانییه ده‌ركه‌وت پێویسته كاری زیاتر بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه و بۆ هاوكاربوون له فراوانكردنی كوتان له وڵات‌دا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ، باسی له‌وه كرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاری دووباره كهرهنتینهكردنیان داوه، داواشی له هاووڵاتیان كرد جگه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ده‌رچوون له ماڵ بۆ ماركێت، نه‌توانینی كاركردن له ماڵه‌وه و چوون بۆ سه‌ر كار، وه‌رگرتنی هاوكاری پزیشكی و راهێنان له ماڵه نه‌چنه ده‌ره‌وه.
جۆنسۆن باسی له‌وه‌یش كرد كه له سبه‌ینێوه ده‌ستده‌كرێت به خوێندنی ئۆنڵاین بۆ قۆناغه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ناوه‌ندیی و، تاقیكردنه‌وه نیشتمانیه‌كانیش دوا ده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها جۆنسۆن باسی له‌وه كرد كه كه‌ره‌نتینه‌كه تا ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ش ئه‌وانه‌ی له خانه‌ی به‌ساڵاچوواندان، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو ٧٠ ساڵه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ته‌ندروستیی و ئه‌وانه زۆر نه‌خۆشن ده‌كوترێن.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و كهرهنتینهیهی راگه‌یه‌ندراوه، نزیكه‌ی سه‌دا ٧٥ی چێشتخانه، باڕ و هه‌موو شوێنه بازرگانییه‌كان كه كاڵای سه‌ره‌كیان تێدا نافرۆشرێت داخراو ده‌بن.
له كاتێكدا به هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبووان له رۆژێكدا ٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش له هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه.
له به‌ریتانیادا كه زیاتر له ٧٥ هه‌زار كه‌س به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێشتر له مانگه‌كانی ئادار و تشرینی دووه‌مدا كه‌ره‌نتینه راگه‌یه‌ندرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.