د. کاوە عەبدولعەزیز - مامۆستای زانکۆ له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرۆسەی چاکسازی و کاریگەری لەسەر قەیرانی دارایی رایگه‌یاند :
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ر به رێكخراوی ئۆپێك ، واتا نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات ، كه‌واته پشت به سامانی نه‌وت ده‌به‌ستێت ، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه ئابووری و داراییه‌ی كه هه‌یه له عێراق ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه‌یه كه دووچاری هاتووه له ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان .
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان ، به‌ر له ساڵی 2003 ش پشكی هه‌رێم بریتی بووه له ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه هه‌بوون له عێراق به تۆپ و ته‌یاره و زریپۆش و چه‌كی قورس ده‌دران و كوردیان پێ له‌ناو ده‌بردن .
خه‌ڵكی عێراق به گشتیش خێری له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی عێراق نه‌بینیوه وه‌كو پێویست، به‌ڵكو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی عێراق بۆ وڵاتانی دیكه بووه و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه له عێراق بوونی هه‌یه له ماوه‌ی ئه‌و 17 ساڵه‌ی رابردوودا كۆبكرابوایه ، ئه‌وا ده‌توانرا 18 پارێزگا سه‌ر له نوێ له سه‌ر زه‌وی دروست بكریته‌وه به هه‌موو سێكتهرهكانیهوه ، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه به هه‌ده‌ر ده‌چن .
ئه‌گه‌ر بێین تێكڕای ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی كه بۆ هه‌رێم نێردراوه له ساڵانی 2014 تا ئه‌مڕۆ له 6% تێپه‌ڕی نه‌كردووه . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد له گه‌ڵ پارێزگاكانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێشه‌وه‌چوونی زۆر باشی به‌خۆوه بینیوه .
د كاوه عه‌بدولعه‌زیز راشیگه‌یاند: كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه كه درز بخاته نێو ماڵی كورد و نێوان هاووڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێم ،بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم زۆر هوشیارانه له گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه مامه‌ڵه بكات . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی كه به‌غدا هه‌یه‌تی پوچه‌ڵ بكاته‌وه ، بۆیه به‌رده‌وام بوون له فشارخستنه سه‌ر به‌غدا پێویسته ئه‌ركی له پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كرایه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ، ده‌بوایه به‌ر له چه‌ند ساڵێك ئه‌و هه‌نگاوه بنرایه ، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته زۆر به په‌له‌و به هێز ئه‌و هه‌نگاوانه بنێت .
حكومه‌ت له ماوه‌ی رابردوودا خه‌ڵكێكی زۆری كرده بارگرانی له سه‌ر شانی خۆی ئه‌ویش له رێگه‌ی دامه‌زراندنیان له به‌ر هه‌ر هۆكارێك .
د كاوه عه‌بدولعه‌زیز گوتیشی: په‌یره‌وكردن و هه‌نگاو نان بۆ سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی زۆر سه‌ركه‌وتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نه‌بوایه ئێستا له‌وانه‌یه كێشه‌ی گه‌وره تووشی هه‌رێمی كوردستان ده‌هات .
داراشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.