Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:29

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو که‌سه‌ی لەناو گەراجی مزگەوتی سەواف دزی دەکرد دەستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌، ده‌ڵێت ئەو تۆمەتبارەی لەناو گەراجی مزگەوتی (صەواف) كاری دزی ئه‌نجامده‌دات له‌لایه‌ن هێزكانمان ده‌ستگیركرا.

بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی خانەقا، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێكی دزیكردن لەناو گەراجی مزگەوتی (صەواف) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دوای چاودێرییەكی ورد، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د.ا.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان دەستگیر كرد.

تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر هەمان تاوان سزا درابوو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446/31) لە یاسای سزادان، راگیرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.