ڕۆب ۆڵەر كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: حكومەتی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه‌ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانوونی دووەمی 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە (ڕۆب ۆڵەر) كونسوڵی گشتی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد.
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕاشیدهگهیهنن ، كهلەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كونسوڵی گشتی ڕۆب ۆڵەر جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی 2021.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.