دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4 ى 1 ى 2021 ، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، مووچه‌ی نایاسایی 10 هه‌زار كه‌س بڕدرا ، ئه‌ممه‌ش له‌چوار چێوه‌ی ئه‌و چاكسازییه، كهبهبڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستپێكراوه ئه‌مڕۆش هه‌نگاوێكی دیكه چووه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایی بڵاوی كرده‌وه كهمووچهى نایاسایی 10 هه‌زار كه‌س بردڕا، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند: بڕینی مووچه‌ی نایاسایی ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندرا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان بووه، وتیشی ئه‌و كاره‌ش لەو هەنگاوە دڵخۆشکەرانەیە کە لەهاتووچۆ و کات کوشتنی ڕێی بەغدا گرنگترە.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ڕاشیگه‌یاند ، ئێمە پێویستیمان بە چاکسازی و عەدالەتە لەهەموو بوارەکانداو دەبێت هەنگاو بەهەنگاو دەستیان بۆ ببەین بێ سڵەمینەوەو دوو دڵی.
داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.