Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:24

په‌رله‌مانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی مایەکانی دەوڵەت ده‌کات

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 6 ى 1 ى 2021 ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر دەنگدان بۆ متمانەدان بە  (كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولره‌حمان ) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا خوێندنه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی  مایه‌كان ده‌وڵه‌ت ده‌كات .
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/1/6 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: دەنگدان لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.