ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی متمانەدان بە كاندیدی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كۆده‌بێته‌وه.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 6 ى 1 ى 2021 ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان له‌دوای ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
ڕاشیگه‌یاند ، له‌و دانیشتنه‌دا كاندیدی وه‌زاره‌تی سامان سروشتیه‌كان ده‌خرێته ده‌نگدان ،ده‌شڵێت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه و سی ڤی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كه له‌په‌رله‌مانی كوردستانه.
پرۆفایلی كه‌مال ئه‌ترووشی كاندید بۆ وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان:
له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه ، له 1975 به‌كالۆریۆسی له جیۆلۆجیا له كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه ، له كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه.
ناوبراو ، ناردراوه‌ته ده‌ره‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و ماسته‌ری له زانكۆی " Université de Bordeaux1" له ساڵی 1987 له باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها دكتۆرای له هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه و دوای دكتۆرا له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسایی بۆ پترۆڵ كاریكردووه ، 35 ساڵه ئه‌زموونی كاری له بواری جیۆفیزیادا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.