سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خۆمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت. دەشڵێت: ھەوڵ دەدەین ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی بودجەوە یەکھەڵوێست بن.
د. ڤیان سەبری، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگهیاند ،پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت، کە پشکی کوردیشی تێدایە.
گوتیشی،وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆمان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و دەستپێشخەریمان کردووە و دەمانەوێت سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە یەکهەڵوێست بن، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.