مهزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی ڕایدهگهێنێت : پێشبینی دەکەین نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 65 دۆلار.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مهزھەر محەمەد ساڵح رایگەیاند کە دهتوانرێت کورتھێنانی دارایی لە بوودجەی گشتیی 2021 چارەسەر بکرێت و ئاماژە بەوەیش دەکات کە پێشبینی دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە 65 دۆلار.
مهزھەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، دهتوانرێت کورتھێنانی بوودجەی گشتیی 2021 چارەسەر بکرێت.
گوتیشی: پێشبینی دەکەین دوای ئاساییبوونەوەی رەوشی جیھان لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە ھاوینی ئەمساڵدا، بگاتە 65 دۆلار.
سەبارەت بە رێژەی ھەژاریش لە عێراق، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مهزھەر محەمەد ساڵح ئاشکرایکرد کە رێژەی ھەژاری لە کۆی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، گەیشتووەتە 30ی لەسەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.