د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:
بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د.کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2021/1/3
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.