له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ، عارف روشدی چاودێری سیاسی سه‌باره‌ت به‌و ره‌وشه رایگه‌یاند : ئه‌مه‌ریكا و ئێران كێشه‌كانیان هی ئه‌مڕۆ نییه ، دوای شۆرشی ئێران ساڵی 1979 په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا بوو به شێوه‌ی دژایه‌تیكردن ، چونكه به پێی ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئێران هه‌وڵ ده‌دات پێگه‌ی خۆی جێگیر بكات له ناوچه‌كانی عێراق و لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له مێژه‌وه به پۆلیسی ناوچه‌كه ناسراوه ، ئێستاش له ناوچه‌كه یاریزانێكی به‌هێزه .
هه‌روه‌ها دوور نیه دیموكراته‌كان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن جۆرێك له هێمنی به‌خۆوه ببینیت ، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت مێژووی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بسڕنه‌وه .
عارف روشدی راشیگه‌یاند كه عێراق هه‌میشه جێگه‌ی ململانێی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بووه ، عێراق ناتوانێت له‌و ململانێیه‌ش دووره په‌رێز بێت .
به‌ركه‌وتنی ئه‌و دوو هێزه ، زیاتر عێراق دووچاری زیان ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی پایته‌ختی عێراق ، له‌و رۆژانه‌ش ئه‌و ملمڵانێیه‌ش قوڵتر بۆته‌وه ئه‌ویش سالیادی كوشتنی دوو سه‌ركرده ئه‌ویش قاسم سوله‌یمانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ، كه ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات له لایه‌ك و ئه‌مه‌ریكاش له لایه‌كی دیكه‌وه ئاماده‌باشی كردووه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یان .
روونیشیكرده‌وه كه ئێمه ئه‌گه‌ر به عه‌قلانیه‌ت بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌و شه‌ڕه روونادات ، به‌ڵام زیاتر نیشاندانی هێزه ده‌رهه‌ق به یه‌كتر ، واتا نواندنی ترس به‌رامبه‌ر به یه‌كتر .
قاسم سوله‌یمانی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی هه‌بوو ، هه‌میشه كاری قورس به‌شی ئه‌و بوو ، په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه هه‌بوو كه نزیك بوون له ئێران . قورسه به‌رامبه‌ر به كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئێران بێده‌نگ بوه‌ستێت
ئاماژه‌شیدا كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات خۆی به شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه خه‌ریك نه‌كات ، چونكه ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه به‌رژه‌وه‌ندی له ناوچه‌كه نییه .
ئه‌مه‌ریكاش ده‌زانێت كه شه‌ڕ ده‌ره‌نجامی باشی نابێت ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا ده‌لێت ئێمه هیچ ناڵێین تا خوێنی ئه‌مه‌ریكییه‌ك نه‌رژێت ، ئه‌وكات وه‌ڵاممان ده‌بێت .
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی عێراق جێناهێڵێت ، كشانه‌وه‌شی مه‌ترسی بۆ عێراق دروست ده‌كات ، چونكه تا ئێستا عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ناونانرێت .
مسته‌فا كازمی هه‌وڵ ده‌دات سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگی پیاده بكات ، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت ئه‌وه ئاسان نیه .
عارف روشدی رایگه‌یاند له عێراق ده‌سه‌ڵات له ده‌ست حكومه‌ت نیه به‌ڵكو زیاتر له ده‌ست چه‌ند لایه‌نێكه كه نزیكن له ئێران .
تا عێراقیش نه‌بێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ، ناتوانێت هیچ كاتێك كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات
هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی بێ كێشه‌یه له گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریكا و هه‌میشه هه‌وڵی داوه په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ هه‌ردوو لا هه‌بێت .
هه‌رێم نایه‌وێت بكه‌وێته هیچ به‌ره‌یه‌ك ، به‌ڵكو ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و دوو هێزه بكه‌ونه رێككه‌وتن .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.