ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به کوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: له ڕۆژی ١/١ تا ١ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار. ڕه‌نگه له‌و هه‌فته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه و له‌نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و به‌رنامه‌ی کار دیاری بکرێ. تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌کانیش هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کان ته‌واو بووه‌و له‌نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان داخیلی به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێ ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.