Erbil 27°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:23

به‌وێنه‌.. له‌ ئاکرێ به‌ گوڵی نێرگز و شیرینی پێشوازی له‌ گه‌شتیاران کرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ هاوینه‌هه‌واره‌كانی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ به‌ شێوازێكی تایبه‌ت پێشوازی له‌ گه‌شتیاران كرا.

ڕه‌نجبه‌ر مه‌حه‌مه‌ج، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نی هاوینه‌هه‌واره‌كان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی قه‌زاكه‌ به‌ چه‌پكی گوڵی نێرگزی ئاكرێ و شیرینی پێدان پێشوازی له‌ گه‌شتیاران و میوانانی هاوینه‌ هه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان كرا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ پشتیوان نامق، خاوه‌نی شوێنی گه‌شتیاری به‌ كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند:  ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ جوانترین شێوه‌ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن و ئه‌مڕۆش به‌ پێشكه‌شكردنی گوڵی نێرگز و شیرینی پێشوازیمان له‌ گه‌شتیاران كرد و له‌ داهاتووشدا پرۆژه‌ی نوێمان هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تكردن و ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران بۆ هاوینه‌ هه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ئاكرێ.

8

6990

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.