بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر ڕایگهیاند: لە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و (16) تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددەكانی (477) و (413) لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون.
ڕاشیگهیاند: هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
پۆلیسی ههولێر له ڕاگهیهنراوهكهدا ههروهها ڕایگهیاندووه: لێرەوە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر وھێزە ئەمنییەكانی تری شاری هەولێر، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.