له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانی ، به‌رێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، پێدانی شریتو لۆگۆ به تاكسیه‌كانی سلێمانی ده‌ستی پێكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد ، كه پێویسته هه‌موو ئه‌و تاكسییانهی شریت و لۆگۆ یان لێنه‌دراوه شۆفێره‌كانیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لۆگۆ و شریتیان پێبدرێت.
له‌لێدوانێكی ڕائید فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، له‌هه‌ولێر پێدانی شریت و لۆگۆ بهتاكسییهكان نه‌وه‌ستاوه ، وتیشی پڕۆسه‌كه به‌رده‌واممه ڕۆژانه شۆفێرانی تاكسی ئه‌م مامه‌ڵه ئه‌نجام ئه‌ده‌ن .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.