ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیھاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-١٩) چاكبوونه‌ته‌وه، ٦٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ری "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پشت به ئاماره نوێیه‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیھاندا، ٦٠ ملیۆن و ٩٧ ھه‌زار و ٩٧ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌و په‌تا جیھانییه‌یان تیادا تۆمار كراوه، ھه‌روه‌ھا له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشدا دێن كه زۆترین تووشبوو به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره ١٢ ملیۆن و ٣٦١ ھه‌زار و ٣٨٧ تووشبوو له ئه‌مریكا، نۆ ملیۆن و ٩٢٧ ھه‌زار و ٣١٠ تووشبوو له ھیندستان، شه‌ش ملیۆن و ٧٦٩ ھه‌زار و ٤٢٠ تووشبوو له به‌ڕازیل و دوو ملیۆن و ٥٩٩ ھه‌زار و ٣٥ تووشبووش له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ھه‌روه‌ھا له توركیاش تاكوو ٢ی كانوونی یه‌كه‌م دوو ملیۆن و ١٢٦ ھه‌زار و ٤٣٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری ھه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ھه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیھانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٨٤ ملیۆن و ٩٨٢ ھه‌زار و ٨٧٩ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٨٤٣ ھه‌زار و ٥٥٦ كه‌س.
ھه‌روه‌ھا ٢٣ ملیۆن و ٤٢ ھه‌زار و ٢٢٦ تووشبوو ھێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.