نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی (12) به (35) دینار و نیو دیاری ده‌كرێت و هاوكات خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
ئەمڕۆ یه‌كشەممە (3 كانوونی دووه‌م 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (12) كه‌به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك كاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (35) دینار و نیو ده‌بێت.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ (300) كاتژمێره به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای مۆه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار دینار بۆ (11) هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان له‌كاتژمێر (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له كاتژمێر (12) بۆكاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مولده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
سلێمانی .. نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی 12 به 35 دینار و نیو دیاری کرا
خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان گۆڕانكاری تیادا ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.