Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:21

به‌‌ره‌ی تورکمانی : په‌که‌که‌ له‌ که‌رکووک ده‌ستی به‌ بازرگانیکردن به‌ مادده‌ی ھۆشبه‌ر کردووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ مادده‌ی ھۆشبه‌ری خستووه‌ته‌ ناو شاری كه‌ركووك و ده‌ستی به‌ ژه‌ھراویكردنی گه‌نجان كردووه‌.

ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ساڵانێكه‌ (په‌كه‌كه‌) كاری كوشتنی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مجاره‌ش ده‌ستی به‌ بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی ھۆشبه‌ر له‌ كه‌ركووك كردووه‌".

ساڵحی راشیگه‌یاند كه‌ "پێویسته‌ پرسه‌كه‌ به‌ جددی وه‌ربگیرێت و په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.